work vs job

work بەکاردێت بۆ گشت ئیشێك جگە لە شتێك نەبێت بۆ پارە پەیداکردن یا دابینکردنی بژێوی ژیان بۆ نمونە: I work for English to Kurdish website. Rozyn works in a restaurant. ئێستا زانیمان من ئیش بۆ ووردبین دەکەم بەڵام نەمانزانی ئیشەکە چییە! واتە من بەڕێوەبەرم یا تەنها کارمەندێکی ئاساییم زانیمان ڕۆزیان لە چێشتخانە ئیش دەکات بەس نەمانزانی چی دەکات، واتە نەمانزانی شاگردە یا چێشتلێنەرە، یا خاوەن چێشتخانەکەیە، بەس ئەوەندە زانیمان لە چێشتخانەیەك ئیش دەکات بۆیە ئیش کردن ئاماژە پێکراوە بەس دیار نییە چێ جۆرە کارێك دەکەن. job جیاوازتر لە وەی سەرەوە دیاریدەکات چی کارێك دەکات نمونە: Nali has now got a new job. He is a cook in a small restaurant. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە نالی کارەکەی چییە ئێستا بۆمان دەردەکەوێت ئیشە دیاریکراوەکان “جۆب” زیاتر بەکاردێت بۆ ئەوەی دەقاودەق بڵێی کەسەکە ئیشی چییە وەك ئەو نمونەی سەرەوە زیاتر، من مامۆستام، تۆ بەڕێوەبەری شارەوانیت. بۆیە ئیش کردن ئەوە نییە کە پارەی تیا بەدەست بهێنیت، زۆرجار تۆ شتێك ئەکەیت بۆ خۆشی خۆت بەس وەك کار وایە ئەوە بە ئیش هەژمار ناکرێت
ئەمەش فێربە
bereft