rhubarb

ڕێواس ریواس, ڕیواس
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە ڕێواس، تۆلەترش، ڕێواوی، ریڤاس، ڕێوج یان ریس، گیایەکی سروشتی و خۆڕسکی چەند ساڵەی باڵا بەرزی کوێستانەکانی کوردستانە. لە سەرەتای بەهار و تاکوو هاوین لە کوێستانە ساردەکان و بناری چیاکاندا لەو شوێنانەی بەفری لێیە، دەمێنێتەوە. بەرزیی تاکوو یەک مەتر هەڵدەچێ، گەڵای پان و گەورە و پەنجە پەنجە و ددانەدارە. لە نێوەڕاستی گەڵاکانیدا نێرتکێ قیت دەبێتەوە کە جاری واهەیە تاکو ٣ مەتر بەرز دەبێ و لە سەرەکەیەوە گوڵێکی سەوزی مەیلەو زەرد و مەیلەو سوور دەەگرێ. تامی ترشە و لە تیرەی حەوت گرێکان (Polygonacées) و لە جنسی ڕێواسەکانە (Rheums). دەوایی ڕێواس فیبری زۆی تێدایە،ڤیتامینەکانی A,B,C و کالسیۆمی زۆری تێدایە. هەربۆیە لە مێژە لە کوردەواریدا بۆ دەرمانی زۆر دەرد و نەخۆشیە، بەڵام بە پێچەوانە گەڵاکانی باش نین و هێندێکیشیان ژەهراوین. رێواس بەتایبەتی بۆ دژی کرمی نێو ڕیخۆڵە. رێواس شەکر و چەوری خوێن دادەبەزێنێ و خوێن خاوێن دەکاتەوە، زیپکە و جۆشی لەش لادەبا، بۆ گەدە و ریخۆڵە دەرمانی باشە، ئەشتەها هێنەرە. خواردنی رێواس وەک کورد دەڵین خەفەت بەر و شادی هێنەرە. لە هێندیک وڵات و لەوانە بریتانیا رێواس لە خواردنی دابەزاندنی کێشی لەش و لاوازبووندا بەکار دێنن.
ئەمەش فێربە
tender