quail

ھەوێردە یان کەڕەواڵە (بە ئینگلیسی :Quail، بە فارسی : بلدرچین بە عەرەبی :سَمانی، بە کوردیی باکووری : Heyal، ناوی زانستی :Coturnix coturnix ) باڵندەیەکی بچووک و خرپنە لە تۆرەمەی قەرقاوڵان و کەمتر دەفڕێ و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەییە. ھەوێردە ١٧ سم دەبێ، بە تۆی گژوگیا، مێروو و جانەوەری ورد دەژی، لە سەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە ساز دەکا و لە فڕینی کورت و تونددا وەستایە. چەن جۆریان وەک ھەوێردەی ئاسایی و ھەوێردەی ژاپۆنی کۆچەرن و مەودای زۆر دوور ده‌پێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە رایدەگرن. بەداخەوە ئەم باڵندە لە ژینگەی سرووشتی خۆیشیدا ده‌درێته‌ به‌ر پەلاماری ڕاوچییانی بەدفەڕ. سەرچاوە: لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمەش فێربە
every