pomegranate

ھەنار لە قورئانی پیرۆزدا ناوی ھاتووە . تا ئێستاش جوولەکەکان ھەنار لە ھەندێ تقوسی ئایینی بەکار دەھێنن. ڕۆمان و گریک و فیرعەونەکان ھەناریان ناسیوە ئەمەش لە نەخش و نیگاری سەر دیواری پەرستگاکانیان دەرکەوتووە. بنەچەی ھەنار ئاسیایە بە تایبەتیش ئێران و ھیندستان ، ھەنار لە شامەوە ( سووریا ، ئوردن ، فەلەستین ، لوبنان ) گواستراوەتەوە بۆ باکووری ئەفریقا و میسر و حەوزی سپی ناوەڕاست . سێ جۆر ھەنار ھەیە ، ھەناری شیرین و ھەناری ترش و ھەناری مزر کە تامەکەی لە نێوان ترشی و شیرینی دایە. چارەسەر بە ھەنار گیراوەکەی خاوکەر (مسکن)ە بۆ ئازار و باشە بۆ چارەسەرکردنی تا. گیراوەی ھاڕراوی گوڵەکەی باشە بۆ چارەسەرکردنی سکچوون و لەناودانی جۆرەکانی کرمی مشەخۆر. کوڵاوی توێکڵەی ھەنار باشە بۆ: لەگەڵ ھەنگوین وەکو نەرمکەر (بۆ نەرم کردن). پاککەرە بۆ ناو دەم و سێنگ و کۆکە ڕەشە. دڵ و گەدە بەھێز دەکات و خوێن پاک دەکات و باشە بۆ کەمکردنی ھەوکردنی جگەر و دژ بە ڕشانەوەیە، ھەروەھا ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرسکردن و دەبێتە ھۆی ھەرسکردنی خواردنی قورس و چەور. کرمی مشەخۆر دەردەکاتە دەرەوەی لەش و باشە بۆ چارەسەرکردنی سکچوون. کوڵاوی توێکڵەکەی باشە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست. Hanar, henar, هەنار, هه نار
ئەمەش فێربە
cleistogamy