تكايه ڕەچاوی ئەم هەڵەیە بکەن
زۆر بەداخەوە بۆ کوردی هەلە وەرگێڕ
سه‌رنجێك له‌سه‌ر وشه‌ی (F u c k) و چۆنییه‌تی وه‌رگێڕانی له فیلم‌دا …
بێگومان ئێمه‌ی بینه‌ری فیلم، كه‌م تا زۆر له فیلمه ئه‌مریكییه‌كان گوێمان له‌و وشه‌یه بووه، به‌تایبه‌تی وه‌رگێڕه‌كان له كاتی وه‌رگێڕانی فیلم‌دا هه‌ندێكجار تووشی هه‌ڵه ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی فرە مانایی ئه‌و وشه‌یه‌یه. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین وشه‌ی (f u c k) و چۆنیه‌تیی وه‌رگێڕانی بخه‌مه‌ڕوو…
****************************
وشه‌ی (Fuck) به‌گشتی و هه‌موو كات گه‌ر وه‌كو فه‌رمان/كار واتە (verb) هات، ئه‌وا مانای جوتبوون یان سێكس كردن دێت …
بۆ نموونه له فیلمی : (Ragging bull (1980
?Did Salvy f u c k Viki
واته :(سالڤی) سێكسی له‌گه‌ڵ (ڤیكی) كرد؟
* ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه مانای سه‌ره‌كیی وشه‌كه‌یه، ئەگه‌ر به شێوه‌ی كاری سه‌ره‌كی له ڕسته‌كه‌دا بێت، به‌ڵام چه‌ند شێوه‌یه‌كی تریشی هه‌یه ئه‌و وشه‌یه، وه‌كو:
******************************
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئامرازی (up) هاتبوو، ئه‌وا مانای سه‌رلێشێوان و لێ تێكچون دێت…
نموونه : له فیلمی (Goodfellas (1990
Maybe it’s me who is a little f**ked up
واته : ڕه‌نگه ئه‌وه من بم كه سه‌رم لێشێواوه
**************************
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وشه‌ی (around) هاتبوو، ئه‌وا مانای ڕابواردن و كاری منداڵانه دێت ..
نموونه : له فیلمی : (Once upon a time in America (1984
Don’t f**k around, Noodles
واته : ڕامه‌بوێره، (نوودڵس)…
********************
ئه‌گه‌ر ووشه‌ی (with)ـی له‌گه‌ڵ هات، ئه‌وا مانای دروستكردنی كێشه‌یه… وه‌ك له زنجیره‌ی (Peaky Blinders) دەڵێت:
Don’t f**k with Shelbies
واته : كێشه دروست مه‌كه له‌گه‌ڵ (شێڵبییه‌كان)
************************************
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كاری (give) هات له ڕسته و كاره‌كه نه‌رێ بوو، ئه‌وا مانای گرنگی پێنه‌دان دێت :
وه‌كو : له فیلمی (A Bronx Tale (1993
I don’t give a f**k about it
مانای : گرنگی بەوە نادەم
یانیش : حیساب بۆ ئه‌وه ناكه‌م
**************************
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كاری سه‌ره‌كی هات له ڕسته ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رناگێردرێ… وه‌كو :
هەر لە زنجیرەی Peaky Blinders
You f**king know it
واته : تۆ ده‌زانیت ..
* لێره‌دا گه‌ر وشه‌ی (f**king)ـه‌كه‌ش نه‌بووایه هه‌ر كێشه نه‌ده‌بوو و هه‌مان مانای ده‌بوو
************************
ئەگەر له‌گه‌ڵ وشه‌ی (get out) هاتبوو، دەتوانین بڵێین ماناکەی بەگشتی دەگۆڕێت، بەپێی ڕستەکە وەردەگێڕدرێ، بەو شێوەیەی خوارەوە:
لە فیلمی (Goodfellas (1990
وه‌كو : Get the f**k outta here
واته : دواوه حیزه‌كه‌ت لێره ببه ده‌ره‌وه
یان : لێره بڕۆ ده‌ره‌وه، خوێڕی
**********************
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وشه‌ی (shut up) هاتبوو، وه‌كو:
بۆ نموونە لە فیلمی (Sausage Party (2016
Shut the f**k up
لێره‌دا وشه‌ی (f**k) ئاماژەیە بە دەمی مرۆڤ، و به‌و شێوه‌یه وه‌رده‌گێڕدرێ:
ده‌مه حیزه‌كه‌ت دابخه
**************************
ئه‌گه‌ر وه‌كو ئاوه‌ڵناو هات له پێش ناوێك و پاشگری (ing) له دواوه هاتبوو، ده‌توانین ئه‌و ئاوه‌ڵناوه به ووشه‌ی (حیز) وه‌ریگێرین. بۆ نموونه :
لە فیلمی (Lawless (2012
Get in the f**king car
واته : سەرکەوە ئۆتۆمبێلە حیزەکە
یانیش، لە فیلمی (Once upon a time in America (1984
We do our f**king business
واته : ئێمه بازرگانییه حیزه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین
**************************
ئه‌گه‌ر له ڕسته له‌گه‌ڵ وشه‌ی (what) هاتبوو، ئه‌وا مانای تووڕەبوون یان سەرسووڕمانە لە شتێك و دەربڕینیەتی بە شێوەیەکی نافەرمی:
لە فیلمی (Sausage Party (2016
?What the f**k is that
ئه‌وه چ نه‌فره‌تییه‌كه؟ یان : ئه‌وه چ حیزایه‌تییه‌كه؟
*************************
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئامرازی (off) هات، ئه‌وا مانای بێزاربوونە لە کەسێك و پێگوتنیەتی کە لەبەردەمت لاچێت. وه‌كو :
لە فیلمی (Duel (1971
F**k off
واتە: لاچۆ له‌به‌رچاوم
**********************
هەروەها ئەگەر لەگەڵ ووشەی over بەکار هات ئەوا مانای فێڵ کردن و تەڵەکە بازی دێت یان دگە لێدان نمونە
they f**ked him over
واتە:- ئەوان دگەیان لە کوڕەکەدا
بێگومان ڕه‌نگه زۆرێك له‌و مانایانه‌ی سه‌ره‌وه ووشه‌ی نه‌شیاو بن، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی ئێمه نییه و ماناكه‌ی خۆی وایه، و زۆربه‌ی جار له فیلمه مافیاییه ئه‌مریكیه‌كان به‌كاردێت.
بەو هیوایەی سوودێکی هەبووبێت. ئێستا 20 مانایتری ووشەکەم لایە |