English language

زمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندۆ – ئەورووپاییە، بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملێۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە.[١] زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە.

زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە ڕامیاری، سەربازی، زانستی، رۆشەنبیری و داگیرکەرانەی بریتانیا و بریتانیای مەزن، دوایش لە ناوەراستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

زمانی ئینگلیزی ٢٦ پیتی ھەیە، بەپێی سەرژمێری پیتی E زۆرترین جار لە ڕەنووس و وە پیتی X کەمترین جار لە ڕەنووس و نووسراوەکان بەکاردەھێنرێن.

ڕێژەی بەکارهێنەرانی زمانی ئینگلیزی لە وڵاتان بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٩٧.

زمانی ئینگلیزی ٢٦ پیتی ھەیە، بەپێی سەرژمێری پیتی E زۆرترین جار لە ڕەنووس و وە پیتی X کەمترین جار لە ڕەنووس و نووسراوەکان بەکاردەھێنرێن.

پیتەکان

گردەک ھووردەک  کوردی
A a ئەی
B b بی
C c سی
D d دی
E e ئی
F f ئێف
G g جی
H h ئێچ
I i ئای
J j جەی
K k کەی
L l ئێڵ
M m ئێم
N n ئێن
O o ئۆ
P p پی
Q q کیوو
R r ئاڕ
S s ئێس
T t تی
U u یوو
V v ڤی
W w دەبڵیوو
X x ئێکس
Y y وای
Z z زێد

 

ژمارەکان

ژمارە بەزمانی ئنگلیزی ژمارە بەزمانی کوردی
0 ٠
1 ١
2 ٢
3 ٣
4 ٤
5 ٥
6 ٦
7 ٧
8 ٨
9 ٩


ئەو وڵاتانەی قسە بە زمانەکە دەکەن

پلە وڵات سەرجەم: دانیشتووان زمانی زگماکی زمانی زیادە دانیشتووان بۆچون
١ ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٥١.٣٨٨.٣٠١ ٩٦ ٪ ٢١٥.٤٢٣.٥٥٧ ٣٥.٩٦٤.٧٤٤ ٢٦٢.٣٧٥.١٥٢ سەرچاوە : ساڵی ٢٠٠٠ : “بەکارھێنانی زمانەکەو قسەپێکردنیان” :ساڵی ٢٠٠٠، خشتە ١.ژمارەی ئەوانەی زمانەکە دەزانن
٢ ھیند ٩٠.٠٠٠.٠٠٠ ٨% ١٧٨.٥٩٨ ٦٥،٠٠٠،٠٠٠ بە زمانی دووەم قسە دەکەن بە زمانی سێیەم قسە دەکەن٢٥،٠٠٠،٠٠٠ ١.٠٢٨.٧٣٧.٤٣٦ ژمارەکان ساڵی١٩٩١.لەوانەیە ژمارەکان قسەپێکەرەکان بنوێنێت نەک بەکارھێنەرەکان.[٣]
٣. نەیجیریا ٧٩.٠٠٠.٠٠٠ ٥٣% ٤،٠٠٠،٠٠٠ > ٧٥،٠٠٠،٠٠٠ ١٤٨.٠٠٠.٠٠٠ قسەپێکەرەکان ، لە نەیجیریا.Ihemere نزیکەی ٣ بۆ ٥ ملیۆن ئەوانەن کە قسە بە زمانی نیشتیمانی دەکەن؛ خاڵی ناوەندە لە خشتەی بەکارھێنەران. Ihemere، Kelechukwu Uchechukwu. (٢٠٠٦).“.”
٤ شانشینی یەکگرتوو ٥٩.٦٠٠.٠٠٠ ٩٨ ٪ ٥٨.١٠٠.٠٠٠ ١.٥٠٠.٠٠٠ ٦٠،٠٠٠،٠٠٠ سەرچاوە : کریستال (٢٠٠٥)، p.١٠٩.
٥ فلیپین ٤٥.٩٠٠.٠٠٠ ٥٢ ٪ ٢٧.٠٠٠ ٤٢.٥٠٠.٠٠٠ ٨٨.٠٠٠.٠٠٠ کۆی قسە پێکەران : ژمێریاری ساڵی ٢٠٠٠، ٧.٦٣.٧١ ٪ نزیکەی ٦٦.٠ ملیون دەتوانن قسە بکەن.قسەپێکەرە باشەکان: سەرژمێری ساڵی ١٩٩٥، وەک لە نوسینەکەی ئەندرۆ گۆنزالس لە رۆژنامەدا نەخشەیەکی بۆ قسەپێکەران لە فلیپین داناوە، ١٩ (٥ و ٦)، ٤٨٧-٥٢٥.(١٩٩٨).
٦. کەنەدا ٢٥.٢٤٦.٢٢٠ ٨٥ ١٧.٦٩٤.٨٣٠ ٧.٥٥١.٣٩٠ ٢٩.٦٣٩.٠٣٠ سەرچاوە:سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١ — ناسراو بە زمانە فەرمیەکان، وە زمانی دایک. دانیشتوان ١٢٢.٦٦٠ کەس بە ھەردوو زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و زمانی دایک قسە دەکەن، ھەروەھا ١٧.٥٧٢.١٧٠ کەس بێجگە لە زمانی دایک بە زمانی ئینگلیزیش دەتوانن قسە بکەن.
٧ ئوسترالیا ٢٠ ملیۆن یان زیاتر ٩٢ ٪ ١٥.٥٨١.٣٢٩ ٢.٥٩١.٦٦٠ ١٩.٨٥٥.٢٨٨ سەرچاوە:سەرژمێری ٢٠٠٦. ئەو ژمارەیەی لەو ستونە دەردەکەوێت ژمارەی دانیشتوانی ئوستورالیایە کە تەنیا لە ماڵەوە قسە بە ئینگلیزی دەکەن.ستونی زیادە ئەوانە دەنوێنێت کە زمانی ئینگلیزی بە باشی دەزانن یان زۆر بە باشی .٥ ٪ زمانەکەیان بیر نەماوە.
تێبینی : کۆ== زمانی دایک + زمانی تر، رێژەی سەدی == سەرجەم/ دانیشتوان

سەرچاوه: ویکیپیدیا