dates

خورما, درەختێکی خورما, خۆراکی خورما, ڤیتامینەکانی کە لە خورمادا هەن ، بەتایبەتی ڤیتامینەکانی (A,B1,B2,C,E) ،ئەو میوەیەیان خستۆتە خانەی میوە بەبەهاکانەوە. خورما لەومیوانەیە کەئەوبڕە فۆسفۆڕوکالیسیۆمەی تێیدایەتی بەئەندازەی ئەوبڕە فۆسفۆڕوکالیسیۆمەیە کە لەلەشی ئێمەدا هەیە. لەبەر بوونی ڤیتامین(A) لە خورمادا،خواردنی بۆ ڕاگرتنی ڕێژەی کالیسیۆمی لەش پێویستە،و بۆ باش ڕاگرتنی مووی لەش و ساخی نینۆك و پاراستنی دەم و لوت و چاو و گەشەی ئەندامەکانی لەشی منداڵان بەسوودە. لەبەر بوونی ڤیتامین (B) لە خورمادا ، بۆ پاراستنی ئاستی بیر و مێشك و بۆ دەستەبەرکردنی خۆراکی تەواو بۆ لەش ، ڕۆڵێكی گرنگی هەیە و بۆ دروستکردن و گواستنەوەی ووزە و گەشەی کۆرپەلە و دروستکردنی ماددە پرۆتینەکان و بەکێشکردنی ماددە شەکرییەکان و بۆ چارەسەری دەمارەکان و جگەر زۆر کاریگەرە. ئەو بڕە فۆسفۆڕەی کەلە خورمادا هەیە بۆ زیندوهێشتنەوەی خانەکانی مێشك کاریگەرە و چارەسازە بۆ زۆربەی کەم و کوڕییەکانی لەش. لەبەر هەبوونی ماددەی کانزایی بەتایبەت مەگنسیۆم ، وەك زانراوە بوونی مەگنسیۆم یارمەتی پاراستنی لەش ئەدات لە تووش بوون بە شێرپەنجە ،خورما لەش تێر ئەکات لە ماددە کانزاییەکانی کە پێویستن بۆی و توانای ماسولکەکانی لەش زیادئەکات و ئەو فسفۆر و مەگنسیۆمەی لەخورمادا هەیە بۆ بەهێزکردنی بیروهۆش کاریگەرە. خورما شیرینییەکەی سروشتی یەو بۆ ئەوکەسانەی دووچاری نەخۆشی شەکرەبوون لە چاو شەکری دروستکراودا کەم مەترسیترە. خورما ، ماندوێتی ناهێڵێت و بەڵغەم ناهێڵێت. هەرکەسێك بەر لە نووستن حەوت دەنك خورما بخوات، کرمەکانی ناوسکی ئەکوژێت.خورما ئەوکەسانەی لاوازن قەڵەویان دەکات و ئازاری کەمەر ناهێڵێت. توانای بیستن و بینین بەهێزدەکات و ئازاری جومگەکان و ئازاری ڕۆمانتیزم چارەدەکات. خواردنی خورما دەم و چاو جوان گەش و بریسکەدار دەکات. خواردنی شیر وگوێز لەگەڵ خورما دا ، گورچیلە ساغ ڕائەگرێت و لە جوان هێشتنەوەی ڕووی کەسەکەدا کاریگەرە.خورما،بۆ بەهێزکردنی توانای (سێكس) زۆر کاریگەرە و بۆ ئەو مەبەستەس ئەبێت خورمای وشك (تمر) لە شیری تازەدا بخوسێنرێت و بخورێت و دوای خواردنی خورماکە شیرەکەش بخورێتەوە. خواردنی خورما بۆ ئەوکەسانەی لە قۆناغی چاکبوونەوەدان لەنەخۆشی پێویستە. خورما ئەتوانرێت لەگەڵ هێلکەدا هەڵبشێلرێت و بکرێتە ڕۆنەوە و بەوە ئەڵێن خورماوڕۆن(ئۆملێتی خورما) و بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لەش پێویستە. هەڵشێلانی خورما و بادەم یان بندق لەگەڵ یەکتری و خواردنی زۆر سوود بەلەش دەبەخشێت . خورما سروشتێکی گەرمی هەیە و بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی لەناوچەگەرمەکان ئەژین ماددەیەکی خۆراکی تەواو ووزەبەخشە.دوای نانخواردن ئەگەر چەند دەنك خورما بخورێت ئەوا تەواوکەری کەموکوڕی ژەمەخواردنەکە ئەبێت بەڵام نابێت زیادەخۆری بکرێت. بەپێی ئەو تاقیکردنەوە زانستییانەی لەسەر خورما کراون ، خورما بەهایەکی خۆراکی زۆری هەیە و خواردنی بۆ وەرزشەوانان خواردنێکی نمونەیی و بێ وێنەیە. خورما توانای بەرگری لەش زیاد دەکات و خواردنی باشە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڕۆژوو گرتنەوە ڕێژەی شەکری ناو خوێنیان دادەبەزێت .خواردنی چەند دەنکێك خورما توانای لەش لەبەرامبەر برسێتی دا زیاتر ئەکات و هەروەها ڕێ ئەگرێت لە کۆبونەوەی چەوری ، سێ شت هەن کە توانای بەرگری لەش کەم ئەکەنەوە ئەوانیش( ناکارایی جگەر ، چەوری زۆری ژێر پێست ، کەم جوڵان) خورما ڕێ لە کۆبوونەوەی چەوری ئەگرێت و ماددەی سوودبەخشی تیایە بۆ کاراکردنی جگەر و بەرگری لەشیش لەبەرامبەر نەخۆشی دا زیاد دەکات. خورما یەکێکە لەو میوە زۆر نایابانەی کە گەورەکان و مناڵەکان بێ جیاوازی ئەتوانن هەمووکات بیخۆن.هاڕاوەی (ئاردی) ناوکە خورما ، ڕەوانی (سکچوون) ی بەردەوام چارەسەر دەکات . ئەو ئاردە بخرێتە سەربرینی چڵك کردوو برینەکە وشك دەکات و چاکی دەکاتەوە. dates
ئەمەش فێربە
Antagonist