animation

بزوان, بزواندن ژیان, زیندوێتی, جۆش, گورج و گۆڵی, چالاکی
ئەنیمەیشن وێنەی جوڵاو یان وێنە جووڵاوەکان شێوازێکی ھونەرییە بۆ بەرھەمھێنانی فیلمی سینەمایی، کە تیایدا دەرھێنەری فیلمەکە، ھەڵدەستێ بە ئامادەکردنی ھەندێک وێنە بۆ جوڵە و بزاوتن ، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن ھەروەک لە ڕاستیدا وا دەرئەکەوێ بەرھەمھێنانی فیلمێکی وێنەی جوڵاو پێویست بەمە ئەکات کە زنجیرەیێک لە وێنە و شتومەکەکان، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە ھەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە ، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆییەکە ئەخرێتە کارەوە ، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی ، شتەکان وا دەرئەکەون ، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو ئەکرێتە تەکنیکی وێنەی جوڵاو لە دەرھێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا ھونەرمەندانی ڕیکلامی ، بۆ ڕیکلامکردنی لە سەر تەلەفزیۆن بەکاری ئەھێنن. ھەروەھا بەرھەمھێنەرانی فیلمە فێرکارییەکان پشت ئەبەستن بە جۆرێکی تایبەت لەوێنە جووڵاوەکان ، بۆ ھاریکاریان بۆ ڕوون کردنەوەی بیرو بۆچوونە سەختەکان یان ئەم بابەتانەی کە ناتوانرێ ڕوون بکرێنەوە، بەدیمەنی ڕاستەقینە، ھەروەھا ئەتوانرێ وێنە جووڵاوەکان و، دیمەنە جووڵاوەکان، کە بە شێوەیێکی سینەمایی وێنەیان دەگیرێ یەکبخرێن لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمەش فێربە
praise